بە ئامادە بوونی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆڕبەندی ئابووری تورکیا و عێراق بە ڕێوە چوو

 

ئایدن مه‌عرووف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان كه‌ به‌شداری کۆڕبەندی ئابووریی توركیا- عێراق لە شاری مێرسێنی باکووری کوردستانەوە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و ئابووریی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌ شاری مێرسین شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی کۆڕبەنده‌كه‌ی كرد.

مەعروف هاوکات با سلە ئامانجی کۆبوونەوەکە دەکات و دەڵێت  “ئامانجی کۆڕبەنده‌كه‌ فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌.

هەر سەبارەت بە بەشداری کردنی بەرچاوی شاندی هەرێمی کوردستان لەو کۆربەندە ئابوورییەدا ئایدن مەعروف گوتی : هه‌روه‌ها‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند شاندێكیش لەسه‌ر ئاستی پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی به‌شدار بوونه‌ كه‌ لەسه‌ر ئاستی پارێزگاری شاره‌كانە و شاندی بازرگانیشی تێدایه‌.”

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات : “ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا هه‌یه‌ جگه‌ له‌ هه‌بوونی بازرگانییه‌كی زۆر له‌ نێوان هه‌ردوولادا، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و په‌ره‌پێدانی بازرگانی له‌ نێوان هه‌ردوولادا ده‌كه‌ین.”

Back to top button