کوشتنی خێزانە کوردەکە لە بەغدا تاوانێکی تیرۆریستییە

 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا وێڕای مەحکوم کردنی کردەوەی وەحشیانەی کوشتنی خێزانە کوردەکە لە بەغدا بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوی دێنێت .

ئەمڕۆ پێنج شەممە  سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەدا سەبارەت بە کوشتنی خێزانە کوردەکە  ( دارا رەئوف ) لە بەغدا دەنووسێت  “ئەمە تاوانێکی قێزەون و مەترسیدار و کۆستێکی گەورەیە کە بەسەر خێزانێکی کوردی عێراقی هاتووە لە بەغدا، تاوانێکی تیرۆرستی نائەخلاقی، پیس و وەحشیگەرییە و لە دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە”.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا داوا کە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان کراوە “هەموو رێوشوێنێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ دەستگیکردنی سەرجەم تۆمەتباران، بەخێرایی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن و بیاندەنە دادگا بۆ ئەوەی سزا بدرێن”.

 

مەهدی حوسێن ناسر مەتەر، لە دایکبووی ساڵی 1984 و دانیشتووی بەغدا لە ناوچەی حەبیبيه‌، دوێنێ لە هەولێر لەلایەن دژەتیرۆی کوردستانەوە، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لەسەر “کۆمەڵکوژکردنی” خێزانی دارا، دەستگیرکرابەڵام داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان پەی وایە کارێکی تیرۆریستی بووەو بە تیمی کراوە .

Back to top button