هیومان رایتس ووچ : ئێستاش زیندانەانی عێراق وەک سەردەمی سەدام جێگەی شکەنجەو ئازاردانی هاووڵاتیانە
رێکخراوی هیومان رایتس ووچ داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کۆتایی بێنن بە ئازاری جەستەیی و ئەشکەنجەدان و سووکایەتی کردن بە زیندانیکراوان .
ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچی نێودەوڵەتی، كە تایبەتە بە چاودێریكردنی مافەكانی مرۆڤ لە جیهاندا ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای ئاشکرا کردنی ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە عێراق و تایبەت زیندانەکانی ئێستا دا حکومەتی عێراق دەکات کۆتایی بە سووکایەتی کردن بە زیندانییەکان بێنن و هاوکاتیش بچێتە ناو ڕێككەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی ئەشكەنجەدان.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هیومان رایتس ووچ بە پێویستی دەزانێت پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پرۆتۆكۆلێكی سەرپشككردنی حكوومەت بدات، بۆ چوونە ناو ڕێككەوتنامەی نەهێشتنی ئەشكەنجەدان