ئه‌مه‌ریكا 47 كه‌س و كیانی دیكه‌ی ئێرانی سزا دا

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌رئێراندا سه‌پاند كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ئابووری ئه‌و وڵاته‌ داته‌پاند ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌مریكا سزادانی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئێران و كۆمپانیای دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ خسته‌ لیستی سزا دراوه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ ژماره‌یان 47 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیان.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وڵاتـه‌كه‌ی  سزا به‌سه‌ر 47 كه‌س و كیانی دیكه‌ی ئێرانیدا ده‌سه‌پێنێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌س و كیانانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت، تێوه‌گلاون له‌و هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ی بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر پێگه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێتی جیهانی

Back to top button