نه‌جمه‌دین كه‌ریم داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌باشووری كوردستان ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/amrikan.jpg)
خواكوڕك
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویستە ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتنێک ئەنجام بدەن، تا ھێزی ئەمریکی لەدوای شەڕی داعش‌یش لە باشووری کوردستان بمێنێتەوە”.
نه‌جمه‌ندین كه‌ریم له‌باره‌ی چۆنیه‌تی میكانیزمی مانه‌وه‌كه به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، “مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان گرنگه و پێویسته بۆ ئەو مەبەستە ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتنێک ئەنجام بدەن”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “پێویستە سەربازان و راوێژکارانی ئەمریکی لە دوای شەڕی تیرۆرستانیش بەژمارەیەکی زۆر لە باشووری کوردستان بمێننەوە”.