نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: هێڕشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی ئێران
دوای ئه‌وه‌ی پێگەی نەتەنزی ئەتۆمی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ ته‌قیه‌وه پاش تێپه‌ر بوونی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئێران رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه به هۆی هێڕشێكی ده‌ره‌كی بووه ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی،رایگەیاند، ئەو تەقینەوەیەی پێش ماوەیەك لە دامه‌زراوه‌ی نەتەنزی ئەتۆمی ئێرانی روویدا، كارێكی تێكده‌رانه‌ی دوژمنان بووه.
نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، كازم غەریب ئابادی رایگەیاند، كه ته‌قینه‌وه‌كه به هۆكاری ده‌ره‌كی بووه‌و هۆشداریشدا لەم جۆرە سەركێشیە مەترسیدارانە و ده‌شلێت ئێران مافی خۆیه‌تی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كارانه
پێشتریش دەستەی وزەی ئەتۆمیی ئێرانی رایگەیاند، رووداوەكە ھیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام زیانێكی ماددی گەورەی بە دەزگاكە گەیاندووە و زۆر كەرستەی وردی پێویست بۆ درووستكردنی ئامێرەكانی “سەنتەرفیوج”ی پێشكەوتوو، كە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەكاردەھێنرێت، وێرانبووە. جەختیشیكردەوە، ئەو ئامێرانە ئیتر بۆ بەكارھێنان ناشێن.