توركیا هێڕشهكانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی توركیا هێڕشێكی داگیركاری بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد كه به هۆیه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی رۆژئاوای كوردستانی داگیر كرد، له ئێستادا به‌رده‌وامه له ده‌ست درێژیه‌كانی و هه‌فته‌یه‌كه به به‌رده‌وامی هاوكشان له‌گه‌ڵ میلیشا توند ئاژۆكانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك و ماڵی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نیان لە دەورووبەری گرێسپی و حەلەب تۆپباران کرد.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێوارەی ئه‌مڕۆ “ھێزەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی، گوندی سارۆنجیان لە دەورووبەری گرێسپی تۆپباران كرد، ھەروەھا ماڵی خەڵكی مه‌ده‌نی و بنكەكانی حكومەتی سوریایان لە ناوچەكە كردووەتە ئامانج”، بەڵام ئاماژە بە زیانە گیانییەكانی تۆپبارانەكە نەكراوە.
روانگەکە ئاماژەی بەوەش كردووە، ھێزەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی، گوندەكانی مرعناز و عەقلەمیەیان لە دەورووبەری شەرا تۆپباران كردووە كە ناوچەكە لە دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ـیە.
ھەفتەیەكە ھێرشەكانی حكومەتی توركیا و گرووپە چەكدارەكان، بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە و حكومەتی سووریا بەردەوامن.