ئەمریكا گەشبینە بە ڕێكەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات و به‌حره‌ین

تیمۆسی لیندەرکینگ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کەنداو، ڕۆژی پێنجشەممە لێدوانی دا لەسەر پەیمانی ئاشتی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل و ڕێککەوتننامەی ئاشتی بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل، تێیدا “گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئابووری کە دەیباتە سەر خەڵکی ناوچەکە”
ڕۆژی 15ی ئەیلول، پەیماننامەی مێژوویی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل واژۆکرا، هەروەها لە کۆشکی سپی ڕێککەوتننامەی ئاشتی بەحرەین- ئیسرائیل واژۆکرا، کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە سپۆنسەریی خۆی، بە ئامادەبوونی نزیکەی 700 میوان لە سەرتاسەری جیهانەوە بەڕێوەی برد.
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کەنداو دەڵێت : هەموو کردەوەکانی ئەمریکا چ لەلایەن کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و چ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ، یارمەتیدەرن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا .
Back to top button