نوسینگەی پارێزەریی مەلا بەختیار سکاڵا لەسەر سایتی KNN و چەند تەشهیرکەرێک تۆمار دەکات
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كێتی له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی (له‌بری بیره‌وه‌ری) بڵاوكرده‌وه و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ژیانی سیاسی و تاوانكاری نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕانی هه‌ڵدایه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێڕشێكی توندی میدیایی كرده سه‌ر مه‌ڵا به‌ختیار و نووسینگه‌ی پارێزه‌ری مه‌لا به‌ختیاریش رایده‌گه‌یێنێت كه سكالا تۆمار ده‌كه‌ن.
نوسینگەی پارێزەری مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، سکاڵا لەسەر سایتی KNNو بڕیار نامیق و جەلال مەسۆیی تۆمار دەکات، لەپای ئەو تەشهیر و ناوزڕاندنەی لە بەرنامەیەکی سایتەکەیاندا، بەرامبەر مەلا بەختیار کردویانە.
لەوبارەیەوە نوسینگەی پارێزەریی مەلا بەختیار، رایگەیاند: رۆژی یەک شە ممە 21/9/2020 لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی و بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەریی سکاڵا لەسەر سایتی KNNو بڕیار نامیق ئامادەکاری بەرنامەو جەلال مەسۆیی میوانی بەرنامە، تۆمار دەکەین، بەو پێیەی هەر سێ لا هەستاون بە ناوزڕاندن و تەشهیر و بێ رێزیی کردن بەرامبەر بە مەلا بەختیار.
نوسینگەی پارێزەریی، رایشیدەگەیەنێت، هەر کەس و لایەنێکی تریش تەشهیر ناوزڕاندن بەرامبەر مەلا بەختیار ئەنجام بدات، ئێمە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین.