رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: دوای بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێگه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز نه‌كات له‌ ناوچه‌كه‌ شكست ده‌خوات

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی دا له‌ عێراق رۆژنامه‌ی زه‌ هێلی ئه‌مه‌ریكایی  رایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاهێزه‌كانی له‌ عێراق كشانده‌وه‌ پێگه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز نه‌كات ئه‌وا رووبه‌رووی شكست ده‌بێته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا

ئه‌و رۆژنامه‌ ئه‌مریكیه‌  له‌ راپۆرتێكدا كه‌”سێنس فرانتزمان” شرۆڤەکار و نووسەری کتێبی “شەڕی درۆنەکان” کە بڕیارە ساڵی داھاتوو بڵاوبکرێتەوە نووسیویه‌تی ده‌ڵێت رۆڵی ئەمه‌ریکا دوای كەمكردنەوەی ژمارەی سەرباز و بنكەكانی لە عێراق لە دووڕیانێکدایە و جێگیرکردنی ھێزەكانی خۆی لە ھەرێمی کوردستان کە دۆستی ئەمه‌ریکان، بۆ ئەو ھێزانە شوێنێکی ئارامە و دڵنیایی دەدات لە سەلامەتی سەربازەکانمان.

فرانتزمانئه‌و نووسه‌ره‌ ئاماژە بەوەش دەکات، دوای گۆڕانی فەرماندەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و زیادبوونی ھێرشی میلیشیاکانی سەربە ئێران بۆ سەر ئەمەریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق؛ ئەمەریکا ھەشت بنکەی سەربازیی رادەستی عێراق کرده‌وە و تەنیا لە سێ بنکەدا ماوەتەوە، کە یەکێکیان لە ھەرێمی کوردستانە.

گوتیشی: ئەمەریکا ناتوانێ لەرێگەی درۆنەوە بەتەواوی شەڕی دژ بە داعش بکات؛ بەڵکو پێویستە راھێنانەکان بە پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان بەردەوامبن

Back to top button