بەڤیدیۆ شوێنی شەهید كردنی هوجام سورچی دەدۆزرێتەوە

خواكوڕك
لە راپۆرتێكی دا كوردستان 24 شوێنی شەهید هوجام سورچی لە شاری موسڵ دەدۆزێتەوە و كورێكی شەهید هوجام لەهەمان شوێن داوایەك ئاراستەی خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە دەكات.

دوای ئازاد كردنی بەشێكی شاری موسڵ شوێنی شەهید كردنی هۆجام سورچی دەدۆزرێتەوە، لەو بارەیەوە عومەری كوڕی شەهید هۆجام لەهەمان شوێنی شەهیدكردنی باوكی داوا لە خەڵك و حكومەتی كوردستان دەكات تەرمی باوكی بۆ بدۆزنەوە.

هەر لە راپۆرتەكەدا چەند هاورێیەكی هوجام سورچی باسی رۆژی گیرانی هۆجام دەكەن بە برینداری و دەلێن، هۆجام سورچی بەهۆی خیانەتی گوندی تل یابس لە نزیك شەلالاتی موسڵ بەدیڵ كەوتە دەست چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

هۆجام عەبدولڕەحمان خدر سورچی لەساڵی 1970 لەگوندی بەردەسوور لە شارەدێی رۆڤیا لەقەزای بەردەرەش لەدایك بووە، لە ساڵی 1991 بۆتە پێشمەرگە و لە رۆژی 25ی 1ی 2015 بەدەستی چەكدارێكی كوردی داعش بەشێوەیەكی دڕڵاندانە شەهید كرا.

Back to top button