دادگایه‌كی توركیا داوی ده‌ستگیر كردنی عوسمان بایده‌میر ده‌كات

 

 

داواكاری گشتی دیار به‌كار به‌ تۆمه‌تی قسه‌كردن دژ به‌ سه‌روه‌ری توركیا و سوكایه‌تی كردن به‌ توركیا داوای له‌ وه‌زاره‌تی دادی توركیا كرد به‌ فه‌رمی ئینته‌رپوڵ رابسپێرێت بۆ ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنی عوسمان بایده‌میر.

میدیا فه‌رمییه‌كانی توركیا،رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ رێگای نوسراوێك داواكاری گشتی دیاربه‌كر به‌ فه‌رمی داوای له‌ وه‌زاره‌تی دادی توركیا كردووه‌ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی “ئینته‌رپوڵ” راسپێرێت بۆ ئەوەی‌ عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا ده‌ستگیربكه‌ن و راده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ی بكاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، له‌ساڵی 2017وە سكاڵا له‌ دژی بایده‌میر تۆماركراوە به‌هۆی گوتارێكه‌وه‌ تۆمه‌تباركراوه‌ به‌وه‌ی دژی سه‌روه‌ری توركیایە و سووكایه‌تی به‌ توركیا كردووه‌، بایده‌میر له‌ نیسانی 2018دا له‌ په‌رله‌مانتاری لابراوه‌ و پاشانیش چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌‌.

Back to top button