ئەم 3 كەسە خەیار نەخۆن

خەیار بەهای خۆراكی لاوازە بەشێوەیەك لە (100) گرام خەیار تەنها (20) كالۆری دەدات، لە (%96) ی ئاوە، هەروەها كالیسیۆم و فسفۆرو كبریت و ئاسن و مەنگەنیزی تێدایە، كەمێكیش لەڤیتامینەكانی (A و C) ی تێدایەو چەند سوودێكی گرنگی هەیە لەوانە:

• نەهێشتنی ژانە سەر.
• تینوێتی دەشكێنێت و چارەسەری قەبزی دەكات.
• چارەسەرە بۆ نەخۆشیەكانی حەساسیەتی پێست و زیبكە.
• ڕێ لەدڵە كوتە دەگرێت.
• دابەزێنەری تای زۆرە.
بەڵام نابێت لەكاتی بوونی هەندێك نەخۆشیدا بەكاربهێنرێت وەك:

* نەخۆشیەكانی ڕۆماتیزم، بەهۆی زۆری ئاو شێداری لەناویدا.
* نەخۆشیەكانی ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و ئیفلیجی و لەرزین.
* كەسانی بەساڵاچوو پێویستە كەمتر خەیار بەكاربهێنن.

Back to top button