هه‌فته‌بازاڕێك به‌ ستیكه‌ری ساخته‌ فێڵ له‌ هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌كات

خواكوڕك

لێژنه‌كانی ته‌ندروستی هه‌فته‌بازاڕیك له‌سلێمانی داده‌خه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ستیكه‌ری ساخته‌وه‌ قێڵی له‌ هاوڵاتیان كردبوو، هه‌وره‌ها زۆربه‌ی كه‌ل و په‌له‌كانی ماركێته‌كه‌ی مێژووی به‌سه‌رچوونی ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ساڵی 2016.

لیژنەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن، سزای داخستنیان بۆ ھەفتە بازاڕەکە دەرکردووه‌، لەبەرئەوەی تێیدا ھەستاون بەسڕینەوە و دەستکاریکردنی بەروارەکان و لەزگەی نوێ دراوە لەسەر بەروارە بەسەرچووەکان و دراوە بەھاوڵاتیان.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌وكاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ تاوەکو بەھۆیەوە نەتوانن بەرواری بەسەرچونەکە ببینن، ئەمەش فێڵە لەسەر ژیان و تەندروستی گشتی ھاوڵاتیان، ده‌شڵێت، دەستگیراوە بەسەر بڕی زیاتر لە ٦۸٠پارچە موادی بەسەرچوودا، کە سەرجەمیان بەرواری بەسەرچوونەکانیان دەستکاری کراوە.

Back to top button