كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 39 و سلێمانی 38، لە كەركووك 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.