ترەمپ: بەهۆى پێگەکەمەوە هەموو هاوڕێکانم لەدەستداوە

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت، بەهۆی پۆستى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکاوە، هەموو هاوڕێكانی لەدەستداوە.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، ئێستا من بەرزترین پێگەم هەیە، بەهۆی ئەو پۆستەی کە هەمە، سەرجەم هاوڕێكانم لەدەستداوە.

لەمیانی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ لایەنگرانی لە ویلایەتی ویسكۆنسن، دۆناڵد ترەمپ باسى لە پێش بوون بە سەرۆکى کرد و دەڵێت: “هاوڕێم هەبو پێیان دەوتم با بڕۆین بۆ ئەوەی نانێك بخۆین، منیش دەموت باش، ریچارد، با بڕۆین بۆ شوێنێك.. باشە با بزانین چۆن دەبێت، دواتر لە رێستۆرانتی نیویۆرك دەتبینم”.

ئاماژەى بەوەشکرد، گفتوگۆی خۆشی لەوشێوەیەمان هەبوە، نابێت ئێوە بزانن ئێمە باسی چیمان كردوە، چونكە ئەوە پەیوەندیی بە ئێوەوە نییە، بەڵام ئێمە زۆر دڵئارامبوین پێكەوە.

Back to top button