پارەی پێنج مانگی فەرمانگە فیدراڵییەکان دەنێردرێتە هەرێمی کوردستان

 

ئومێد شێخ محەممەد عیسا، نوێنەری رەگەزنامەی گشتی هەرێمی کوردستان لە بەغدالە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات” لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان راسپێردرابووین بەدواداچوون بۆ خەرجکردنی پارەی فەرمانگە فیدراڵییەکان بکەین، دوای هەوڵێکی زۆر توانرا رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نێوخۆ وەربگیرێت بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیەی کە ماوەی پێنج مانگە ڕاگیراوە

هاوکات نوێنەری رەگەزنامەی گشتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاماژە بەوە دەکات بە پێی بڕیار  “پارەی پێنج مانگ بۆ فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەنێردرێت ، کە بریتییە لە پارەی مانگەکانی 8،7،6،5،4، پارەکەش نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان و بە زووترین کات دابەش دەکرێت “.

Back to top button