سەرۆکی حکومەتی هەرێم کێشەمان زۆرە لەگەڵ عێراق بەڵام گەشبینم بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی

لەدوای ئەوەی بەشە بودجەی سێ مانگی کۆتای ئەمساڵ لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠-ی عێراق جێگیر کرا، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:  گەشبینم، کە دەتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوو تویتدا به‌ زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی: ناکۆکیەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن. ئێمە دەمانەوێت دڵنیایی بگەرێنینەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانمان.

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێم نووسیویەتی: پەیوەندییە بنیادنەرەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گرنگن بۆ سەقامگیری ناوچەکەمان و بۆ بەغداش.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرچەندە بەربەستەکان زۆرن، بەڵام ئێمە تیمێکی دانوستانی بەھێز و ھەمەلایەنەمان لە حکومەتی ھەرێم پێکھێناوە و یەکگرتووە لەسەر ئەو ئەرك و مەبەستە.

 

 

 

 

 

Back to top button