برایه‌كی لاهور جه‌نگی 8 تۆن زێر له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق مامه‌ڵه‌كردن و ناردن و هاورده‌كردنی زێری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به پێچه‌وانه‌وه‌ش له‌رێگای فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كرد، برایه‌كی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و كادری ئه‌و حزبه له رێگای قاچاغ و به نایاسای بڕێكی زۆری زێڕێ نادرۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌و باره‌یوه په‌رله‌مانتارێك وردەكاریی زیاتر دەخاتە ڕوو.
سەعید هەركی جێگری سەرۆكی لێژنەی دەسپاكیی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە ماوه‌یه‌كه بازرگانی كردن به شێوه‌ی نایاسای له رێگای هه‌نارده‌كردنی زێڕ و هاورده‌كردنی چه‌ند خشلێكی گران به ها ده‌ستی پێكردووه و كاره‌كه‌ش له لایه‌ن بەرپرسێكی باڵای ئەمنی و دەستڕۆیشتووی سلێمانی، بە فڕۆكەیەكی تایبەت و لە ڕێگەی بەشی VIPی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە دوور لە تۆمارە فەرمییەكان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی دوای زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه زێڕەكە لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتییەوە دەگوازرێتەوە، لە كاتی گەیشتنی فڕۆكەكەدا سەرجەم فەرمانبەرانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە شوێنی فڕۆكەكە دوور دەخرێنەوە و تەنیا تیمێكی تایبەتی سەر بەو گرووپە دەمێنێتەوە.
هه‌روه‌ها ئەو ئەندامەی لێژنەی دەسپاكیی پەرلەمانی كوردستان ده‌شلێت له داهاتوویه‌كی نزیك لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێندرێت بۆ به‌دواداچوون بۆ كاره‌كه و ئه‌نجامی لێكۆلینهوهكانیش بۆ ڕای گشتی دەخەنەڕوو.
هه‌روه‌ها ئاشكراشی ده‌كات كه به هۆی ئه‌و بازرگانیه نا یاساییه بووه كه دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراقی، نووسراوی ژمارە ٤٤٣٠ی لە ڕۆژی ٣١ی ٨ی ٢٠٢٠ بۆ هەرسێ فڕۆكەخانەی (هەولێر، سلێمانی و بەسڕا) ناردووە و جەختی كردۆتەوە كە گواستنەوەی زێڕ بۆ دەرەوەی وڵات و بە پێچەوانەشەوە قەدەغەیە.
سهرچاویهكیش رایگه‌یاندووه كه ئه‌و زێڕه‌ی ره‌وانه‌ی توركیا كراوه 8 تۆن زێڕبووه