بیبەری تون ئەم سودانەی بۆ جەستە دەبێت

هەندێک کەس پێیان وایە خواردنە تونەکان زیان بەتوندروستی دەگەیەنێت بەڵام ئەم زانیاریە بەتەواوی هەڵە و ماڵپەڕی ” lifehack” ٧ سودی سەر سوڕهێنەر و نایابی خواردنە تونەکانی بڵاوکردۆتەوە، پاش خوێندنەوەی ئەو سودانە ناتونین دەست لەخواردنی بیبەر و جۆرە تونیەکانی دیکە هەڵبگرین .

گرنگ ترین سودەکانی خواردنی تون :

1. هاوکاری سوتانی وزە دەکات :

لەکاتی خواردنی لە %٨ ی وزەی لەش دەسوتێنێت، ئەمەش وادەکات لەکاتی خواردنی ئارەق بکەینەو و لەشمان گەرم ببێت .

2. تەندروستی دڵ دەپارێزێت :
لە ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەیەکی کەمتر توشی جەڵدەی دڵ دەبن .

3. ئازار کەمدەکاتەوە :
بەهۆی ئەوەی لەکاتی خواردنی کەمێک دەمارە ڕاگەیاندنەکان بۆ مێشێک کەمدەکاتەوە ناهێڵێت ئازارەکان بگاتە مێشک .

4. تەمەن درێژ دەکات :
توێژینەوەیەکی چینی ئاشکرایکردووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن ئەگەری مردنیان بەڕێژەی %١٤ کەمدەکات .

5. دڵ خۆشدەکات :
بەهۆی ئەوەی هانی مێشک دەدات هۆرمۆنی دڵ خۆشی دەربدات لە خەمۆکی و بێزاری دورماندەخاتەوە.

Back to top button