تەندروستی هەرێم: لە هەفتەیەکدا چوار هەزار توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری هەفتەی رابردووی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکەش لەو ماوەیەدا ، (164) توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە دەکاتە رێژەی (3.6).

هەر بە گوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە رۆژی (11 تا 17/9-2020)،ژمارەی ئەو پشکنینانەی ئەنجامدراون (39 هەزار و 316) پشکنین بووە، لە ئەنجامدا چوار هەزار و (573) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە دەکاتە رێژەی (11.5٪).

هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبونەتەوە لە هەفتەی رابردوودا، دوو هەزار و (937) توشبووە کە دەکاتە رێژەی (19.1٪).

Back to top button