پلەی مامۆستایەتیان لێ سەندەوە

خواكوڕك 

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە پلەی مامۆستایەتی لە ئەو مامۆستایە ستاندەوە كە لە ( عومران)ـی تەمەن شەش ساڵی دا بوو، وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، پاش بەدواداچوونی راستەوخۆی وەزارەتی پەروەردە و، وەرگرتنەوەی وەڵامی لیژنەیەكی تایبەت سەبارەت بە سزادانی قوتابی (عومران شوكر) لە لایەن مامۆستاكەی (مەهدی محەممەد حەسەن) لە قەزای خەبات، بڕیار درا بە، دابەزاندنی پلەی وەزیفیی، لادانی لە پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی ‌و گواستنەوەی بۆ دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر وەكو فەرمانبەر”.

 

ئەمرۆ 28ی 1ی 2017 وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە تێیدا هاتووە، رۆژی 22-1-2017 لە قوتابخانەی باهۆزی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، مامۆستایەك بە پاساوی لاساری، بەتووندی لە قوتابییەكی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی دا، بەو هۆیەوە قوتابییەکە بە سەختی بریندار بوو، بەجۆرێک هەردوو گوێی بە 15 تەقەڵ دووراونەتەو.

 

Back to top button