لە هەولێر كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی دەسووتێنێت

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ورده‌كاری له‌باره‌ی رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێلێك له‌ شاری هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو و ئاشكرای كرد، خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی ئاگری له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ردابوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئەمڕۆ کاتژمێر 5:22 خولەکی ئێوارە پەیوەندیمان پێوەکرا کە رووداوێکی سوتانی ئۆتۆمۆبیل هەیە لە گەڕەکی سەروەران، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه‌ و دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی خاوەن ئۆتۆمبێله‌كه‌ خۆی بەئەنقەست سوتاندویەتی.

ده‌شڵێ: هۆکاری زۆر سوتانی ئۆتۆمۆبێلەکە بەهۆی بەکارهێنانی بەنزینه‌وه‌ بووە.

سووتانی ئەو ئۆتۆمبێلە لە كاتێكە دوێنێ‌ سێ‌ ڕووداوی تری سووتانی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان هەبوو ئەوەیش لای هاووڵاتییان بۆتە پرسیار كە ئەو ئۆتۆمبێلانە كێشەی تەكنیكیان هەیە یان كێشەی سووتەمەنی.

Back to top button