كۆنسوڵی به‌ریتانیا بۆ مه‌سرور بارزانی: به‌ریتانیا چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و لێكتێگه‌یشتنێكی دوو لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی رێكبكه‌وێت، كۆنسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌و هه‌ڵوێسته‌ ده‌كات.

جه‌یمس سۆرنتۆن، كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، نووسیویه‌تی: شانشینی به‌ریتانیا چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدرالی و هه‌رێمی كوردستانه‌”، تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی دووباره‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی، له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: گه‌شبینم به‌وه‌ی كه‌ ده‌توانین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی بگه‌ینه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی.

Back to top button