وەزارەتی دارایی و ئابوری لەبارەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دینار بڕیارێكی گرنگ دەردەكات
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند،”لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت”
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاشكرای كرد كە لەمەودوا پرۆسەی گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بە شێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند،”لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرادەبێت.
راشیگەیاندوە، بۆ ئەو مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.
سەبارەت بە هۆكاری بڕیارەكە رونكراوەتەوە كە لە پێناو نەهێشتنی قۆرغکاری و هەلی وەك یەك بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتییدایە.