بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە باندێک لە رواندز دەستگیر کران
لە لێدوانێکی فەرمیدا بەرێوەبەری ئاسایشی رواندز ئاشکرای دەکات لە دوای بە دوواداچوونی ورد توانیویانە لە هاوینە هەواری بێخاڵ سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە دەستگیر بکەن و دانیان بە تاوانەکەیان ناوەو لە هەمانکاتیشدا برێک پارەی ساختەیان لا بووە .
حاتم زوبێر، بەڕێوەبەری ئاسایشی رواندزهاوکات باس لەوە دەکات ئەو بڕە پارەی لە کاتی دەستگیرکردندا پێیان بووە یەک دەفتەر دۆلاری ئەمریکی و سێ ملیۆن دیناری عێراقی بووە.
وەک بەرێوەبەری ئاسایشی رواندز باسی دەکات ئەندامانی باندەکە بە نەتەوە عەرەبن و خەڵکی حللەن، پارەکەش بە گوتەی باندەکە لە “دەرەوەی وڵات هاتووە”