ڕاگەیاندراوی تەندروستی هەولێر سەبارەت بە سەنتەری تالاسیما و کەمتەرخەمییەکان

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە تەیدا ئاماژە بەوە کراوە(بەڕێوەبەر و کارمەندانیان لە دەوام نین و کەموکوڕییان له‌ پێداویستی پزیشکی هه‌یه‌  روونکردنەوە دەدات .

لە ڕاگەیاندراوەدا کە ئەمڕۆ شەممە لە پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە فیسبووک بڵاو بۆتەوە تەیدا هاتووە “دواى بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی لە سۆشیاڵ میدیا سەبارەت بە سەنتەری تالاسیمای هەولێر کە گوایە (بەڕێوەبەر و کارمەندانیان لە دەوام نین و کەموکوڕییان له‌ پێداویستی پزیشکی هه‌یه‌)، بۆئەم مەبەستە د. دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەستبەجێ لێژنەیەکی بۆ بەدواداچوون پێک هێنا”.

ئەم لیژنەیە هەر ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ سەردانی سنتەری تالاسیمای هەولێر دەکەن و ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان بۆ ئەو بە دواداچوونەدا ئاشکرا دەکەن

Back to top button