یۆنان داوای سزادانی توركیا دەكات
نیکۆس داندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕۆژی شەممە گوتی هەڵبژاردەی تورکیا لەسەر مەسەلەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان دیالۆگە یان لیستێک لە سزا ئەوروپیەکان کە بەدوایدا دەکەون .
لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا، داندیاس، وتی:”تورکیا دەسەڵاتی دادوەری دادگای لاهای قبوڵ نەکردووە»ھەروەھا گوتی
«ناڕەزایەتیی ئێمە لەگەڵ تورکیا پەیوەندی بە دیاریکردنی سنوری کیشوەری و ناوچەی ئابووریی تایبەتەوە هەیە بەداخەوە دەبینین هەوڵێکی بەردەوام لەلایەن تورکیاوە بۆ ئەوەی بە یەکلایەنە کێشەکان تێپەڕێنێێ بۆیە گەر دیالۆگ نەكات پێویستە سزا بدرێت»