ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو نامەیەک ئاڕاستەی ئێران دەکەن

خواكوڕك 

خالید جارەڵا وەکیلی وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لە لێدوانێکیدا تیشک دەخاتە سەر ناوەڕۆکی نامەکەی وڵاتانی کەنداو بۆ ئێران،ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد ئێران وەڵامی ئەرێنی هەبوە تایبەت بەو نامەی کە لە لایەن ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو ئاڕاستەی کراوە،لەو پەیامەدا وڵاتانی کەنداو داوایان لە ئێران کردووە دەست وەرنەداتە ناوکاروباری وڵاتانی کەنداو و ڕێز لە سەروەری و هاوسێیی وڵاتانی ناوچەکە بگرێت.

هاوکات تەئکید کراوەتەوە کە دەبێت ئێران ڕێز لە بەندەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان بگرێت چونکە ئەوە دەبێتە هۆی دروست کردن و باش بوونی پەیوەندیەکانی ووڵاتانی کەنداوو وڵاتی ئێران”.
ئەوەی مایەی سەرنجە ماوەیەکە حکومەتی ئێران لە هەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و لەو ڕوەشەوە وڵاتانی کەنداو نامەیەکیان ئاراستەی ئەو وڵاتە کردوەو چەند مەرجێکیان داناوە تایبەت بە پرسی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران.

Back to top button