میدیاكارێك بۆ تڕەمپ:ئەوەی دیت سەرۆك نەبوو

 

میدیاكاری کوێتی فەجر ئەلسەئێد تەئکیدی کردەوە کە پشتگیری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات ، بەڵام كەس ناتوانێت فەرمان بەسەر حکومەتی وڵاتەکەیدا بسەپێنێت، ھاوكات گرتەڤیدیۆییەکەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی  ئەمریکاشی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لە نیازی کوێتیەکان کرد بۆ پەیوەندیکردن بە ئیمارات و بەحرەین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ، ڕوونیشیکردەوە بۆ ترامپ ئەوەی بینیت ئەمیری کوێت نییە بەڵکو کوڕی ئەو بووە .

ئەلسەید لە تویتەکەیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر گوتی ” من هاووڵاتییەکی کوێتیم لەگەڵ ئاساییکردنەوە و ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا ، بەڵام مافی ئەوەم نییە ئەم پرسە بەسەر وڵاتاندا بسەپێنم چونکە ئەم پرسە پێویستی بە بڕیارێکی حکوومەت هەیە بە پشت بەستن بە بیانوو و هۆکارەکانی ئەم ڕەوتە و دواتر بە پاڵپشتی زۆرینەیەکی پەرلەمانی بۆ ئەوەی کاریگەر بێت ” .

Back to top button