شایستەداراییەکانی جوتیاران دابەش دەکرێت

 

هێمن سەید موراد بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان چۆنیەتی دابەشکردنی قۆناغی دووەمی شایستە داراییەکانی جووتیران ئاشکرا دەکات کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا حكوومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى قۆناغى دووه‌مى شایستە داراییەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ساڵى 2020 ده‌ربڕى

بەرێوەبەری سایلۆی هەولێر”قۆناغى دووه‌مى شایستە داراییەکانی جووتیاران ئاماده‌یه،‌ ته‌نها چاوه‌ڕێی بانكى ناوه‌ندى دەکەین کە لقى هه‌ولێر ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ تمویل کردنی پاره‌كه و پێشبینیش ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌كه‌ بگاته‌ ده‌ست بانكى ناوه‌ندى لقى هه‌ولێر

هێمن سەید  موراد هاوکات ئاماژە بەوە دەکات “ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌نها جووتیارانى ساڵى 2020 ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ گه‌نمیان ڕاده‌ستى سایلۆكان كردبوو ئه‌مه‌ش قۆناغى دووه‌مى پاره‌كه‌یه‌ قۆناغى تریشى به‌دواوه‌ دێت”.

سەبارەت بە بڕی پارەکەش  وا لە بەغداوە ڕەوانە کراوە دەڵێت : “هه‌شت ملیار و 805 ملیۆن دیناره‌، نزیكه‌ى 800 جووتیار  له‌ قۆناغى دووه‌م سوود مه‌ند ده‌بێت له‌ وه‌رگرتنى پاره‌ى گه‌نمى ساڵى 2020”.

Back to top button