وەزارەتی تەندروستی عێراق : 3هەزارو 907تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار کراوە

 

ئەمڕۆ شەممە ، وەزارەتی تەندروستی عێراق ، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرا کرد .

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە ، لەو ماوەدا 3 هەزار و 907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە 4 هەزار و 234 کەسیش چاکبوونەتەوە، 83 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 315 هەزار و 597 کەس.

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسەکە  249 هەزار و 539 کەس چاکبوونەتەوە و 8 هەزار و 491 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

Back to top button