پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ( یو ئێس ئیس نیمیتز ) لە گەروی هورمز تێپەری بۆ کەنداو
پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ( یوئێس ئێس نیمیتز ) ئەمریکی کە رۆژی هەینی ١٨ ی مانگی ٩ لە گەروی ئیستراتیژی هورمز تێپەڕی ئەوڕۆ خۆی گەیاندە کەنداو .
تێپەڕینی ئەو پاپۆڕە زەبەلاحە لە گەروی هورمز کە هەڵگری ٥ هەزار مەلەوان وهێزی تایبەتە لە کاتێکدایە کە ئێران بە دەیان جار هەڕەشەی کردووە ، ئەگەر بێت و سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەر ئێراندا بسەپێتەوە گەرووی هورمز دادەخات .
لەمبارەوە فەرماندەیی هێزی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت ، ئەو پاپۆڕە فڕۆکە هەڵگرە کە لە کۆتایی مانگی ژووئیە تا ئێستا لە دەریای عەرەبی خەریکی چاوەدێری بووە لە گەڵ دووپاپۆڕی شەڕکەر کە بە مووشەکی زیرەک و خاڵپێک تەیارن رۆژی ١٨ ئەم مانگە لە گەرووی هورمز تێپەڕیون و گەیشتوونەتە ناو ئاوەکانی کەنداو ( فارس )