حهشدی شهعبی ساڵانه زیاتر لە 10 ملیار دۆلار داهاتی دەروازەکانی عێراق دهدزێت و حكومهتیش ناتوانێت رێگریان لێبكات
دوای ئهوهی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لێژنهیهكی لێكۆلینهوه له داهاتی دهروازه سنوریهكانی ناوهڕاست و باشوری عێراق پێكهێندرا به پێی دواههمین زانیاری، تەنھا 5%ی داھاتی دەروازەکان بۆ حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە لهو بارهیهوه ههوڵهكانی حكومهت بێ ئاكام بووه.
موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لهو بارهیهوه رایگهیاندووه :حکومەتی عێراق دەمێكە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی دەروازەكانی لە دەستداوە و ناشتوانێت دەروازە سنوورییەكان كۆنترۆڵ بكات و داھاتەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ خهزێنهی دەوڵەت وه دەروازەکانی عێراق لەدەستی میلیشیا، خاوەن ھێز و حزبەكاندان. .
لای خۆشیهوه ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگهیاندووه كه ئەو بارودۆخەی دەروازە سنوورییەکان بووەتە ھۆکارێك بۆ گەندەڵی زیاتر لەسەر سنوورەکانی عێراق؛ بۆیە ھەوڵ دەدەن بەدواداچون بکەن، بۆ ئەوەی ئەو داھاتە بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دهوڵهتی عێراق.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی لە بەردەستی پەرلەمانتارانداییە و لە لیژنەکانی لێکۆڵینەوە وەریانگرتووە، ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار داهاتی دەروازەکانی عێراقدا ون دەبێت و تا ئێستاش نەتوانراوە داھاتی ئەو دەروازە سنووریانە بە تەواوی ئاشکرابکرێت. پەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتیدەكەنەوە، داھاتێكی زۆر لە دەروازە سنوورییەكان دەچێتە گیرفانی ھەندێك كەس، لایەن و گروپ؛ حكومەتیش دەسەڵاتی بەسەریاندا نییە و لێپرسینەوەش لەو داھاتە ونبووە ناكات.