فەرەنسا پشتگیری لە دروستکردنی ناوچەی ئارام دەکات لە سوریا.

خواكوڕك 

سەرۆكی ئەمریكا لە دواین وتاری دا دەربارەی دۆخی سوریا و كۆچبەران، بریاری دا كە ناوچەیەكی ئارام لە سوریا دروست بكرێت، داوای كرد كە ئامادەكاری بكرێت بۆ دروست كردنی ناوچەیەكی ئارام، ئەمەش لەلایان روسیاوە كاردانەوەی لێكەوتەوە، توركیاش پێشوازی لە بریارەكە سەرۆكی ئەمریكا كرد.

 هەر لەسەر دروست كردنی ناوچەیەكی ئارام بۆ سوریا، روسیا داوا لە ئەمریكا كرد كە وردتر لەدۆخی سوریا بروانێت، ئەمەشی بە بێ ئاگایی ئەمریكا پێناسە كرد، ئەگەرچی ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا لەلایان توركیا بەهەنگاوێكی ئەرێنی وەسفكرا، لەدواین هەڵوێستیشیان فەرەنساش پشگیری خۆی بۆ بریارەكەی  ئەمریكا راگەیاند

 نوێنەری وڵاتی فەڕەنسا لە نەتەوە یەکگرتوەکان (فرانسو دێلاتر) ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەو پێشنیارەی پێ باشەو لەو ڕوەوە لەگەڵ ئەمریکیەکان هاوکاری دەکەن لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا.
Back to top button