تورکیا داوای دیالۆگ لە میسر دەکات

 

تەنیا چەند کاتژمێرێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئامادەباشیی وڵاتەکەی بۆ دیالۆگ لەگەڵ میسر و یۆناندا لە لایەن ئەردۆگانەوە ،
قاھیرە ڕایگەیاند بڕوا بە توركیا ناكات .
ئەحمەد حافز گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی وتەكانی ئەردۆگان و وەزیری دەرەوەی توركیا پێچەوانەن
ھاوكات ئیدانەی ئەو گفتوگۆیەی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد کە لەگەڵ کەناڵێکی ناوخۆیی سازی کردو ڕایگەیاند کە ئەو گفتوگۆیە لەئاماژە جیاجیاکاندا بریتیبوو لەچارەسەری نێگەتیڤ سەبارەت بەو پەرەسەندنە سیاسییانەی لەمیسر دا شاهیدی بوون سەبارەت بە « شۆڕشی 30 حوزەیران » کە تەئکید لەسەر بەردەوامی پابەندیی بەو بانگەشەیانەوە دەکاتەوە کە تەواو پێچەوانەی واقیعن و خزمەت بەئاڕاستەیەکی فیکری دیاریکراو دەکەن .

Back to top button