سۆران عومه‌ر تووشی كۆرۆنا بوو

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ جیهان و هه‌رێمی كوردستان رووی له‌ زیاد بوونكرد، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارێكی پێشووی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند كه‌ ماوەی چەند رۆژێکە تووشی کۆرۆنا بووە و ئێستا تەندروستی بەرەو باشی دەڕوات.
سۆران عومەر پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاندووه‌، ماوەی هەشت رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لەماڵەوەش خۆی کەرەنتین کردووە.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌منتاره‌ی پێشووی كۆمه‌ڵ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پێشتر بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تەندروستی زۆر ناجێگیربووە، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی بەرەو باشتر دەچێت و دەشڵێت “ڤایرۆسەکە خراپ ئەزیەتی دام”.
Back to top button