كۆرەك تیلكۆم و ئاسیاسێل دژ بەیەك بەیاننامە دەردەكەن

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 25ـی ئه‌م مانگه‌ كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم وه‌ڵامی لێدوانێكی فاروق مسته‌فا خاوه‌نی كۆمپانیای ئاسیاسێلی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاندبوو، “ناڕاستن و دوورن لە واقیع… هەرگیز فارووق مستەفا ئامادەیی هاوبەشیی و هاوكاری جددی لەگەڵ كۆڕەك نەبووە”.

ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 28/1/2017 له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا خاوه‌نی كۆمپانیای ئاسیاسێل داوا له‌ خاوه‌نی كۆڕه‌ك تێلیكۆم ده‌كات دوو قوڵی له‌ دیدارێكی ته‌له‌فژیۆنیدا رووبه‌ڕووی یه‌كترببنه‌وه‌.

پێشتر فاروق مسته‌فا خاوه‌نی كۆمپانیای ئاسیاسێل رایگه‌یاندبوو، “ئەگەر یەك كۆمپانیای كوردی هەبووایە لە بواری گەیاندن لە عێراقدا، بۆ خەڵكی كوردستان باشتر دەبوو، بەڵام كۆڕەك ئامادەیی هاوبەشیی نەبووە”.

Back to top button