رۆحانی: جۆرە نەخۆشیەکی دیکەی مەترسیدار تر لە کۆرۆنا بڵاو بووەتەوە
لەگەڵ ئەوەی ئێران تا ئێستاش بە دەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەنالێنێت و زۆرترین رێژەی تووشبوون و گیان لە دەستدانی لەسەر ئاستی ناوچەکە تێدا تۆمارکراوە، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە رایدەگەیێنێت کە نەخۆشیەکی مەترسیدار تر لە کۆرۆنا بڵاو بووەتەوە.
حه‌سه‌ن رۆحانى سەرۆک کۆماری ئێران له لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە کە له وڵاتانى دراوسێى ئێران نه‌خۆشیه‌كى دیكه بڵاوبوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌رى هه‌یه بگاته ئێرانیش.
سەرۆک کۆماری ئێران گوتیشى “نه‌خۆشییه‌كه هاوشێوه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌وكردنى سییه‌كانه، سه‌عید نمكى وه‌زیرى ته‌ندروستیش نیگه‌رانى خۆی له سه‌ردانیكردن له وڵاتانى دیكه‌وه بۆ ئێران به‌تایبه‌تى بۆ قوم و مه‌شهه‌د ده‌ربڕیوه”.
سه‌رۆك كۆمارى ئێران جۆرى نه‌خۆشییه‌كه و ئه‌و وڵاته‌شى ئاشكرانه‌كرد، كه تێیدا بڵاوبوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هیچ ورده‌كارییه‌كى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرانه‌كرد.