لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاوردەو هەناردەی زێر دەکرێت

 

لە دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەو هاوردەی زێری دا لە هەرێمی کوردستانەوە ، جیا لە زیان گەیاندن بە بازاڕ ، لە بەر بواری نائەمنی ڕێگای بەغدا ھەر كیلۆیەك زێڕ، خەرجیی ٢ هەزار و٥٠٠ دۆلار لەسەر بازرگانان دەكەوێت

لەمبارەوە هەندرێن وەرتی گوتەبێژی سەندیكای زێڕنگرانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : بە ھۆی بڕیاری حكوومەتی عێراق بۆ قەدەغەكردنی ناردن و ھاوردەكردنی زێڕ لە رێگەی فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستانەوە، زیانی زۆر بە خەڵك گەیشتووە، چونكە ھاووڵاتی لە فرۆشتنەوەی زێڕ یەك مسقاڵی ١٨ھەزار زیانی بەردەكەوێت، لەبەر ئەوەی بە زەحمەت دەگات بە بەغدا و زۆر بەربەرست ھەیە كە ئەمنیەت نییە و حەشدی شەعبی لە رێگە ھەیە و داعشیش ھەیە، بۆیە ھەر كیلۆیەك زێڕ خەرجییەكەی تا دەگاتە بەغدا، ٢ هەزار و٥٠٠ دۆلار رادەوەستێت و بەغداش بە ئارەزووی خۆیان مامەڵە دەكەن و زۆر جار شەو و رۆژێك دەمێنێتەوە و وەكو ھەولێر نییە راستەوخۆ رەوانە بكرێت، بۆیە ئەمە وای كردووە زیان بەر خەڵك و بازرگانان بكەوێت

 

لە درێژەی قسەکانیدا زانیاری زیاتر روون دەکاتەوەو دەڵێت ، كە دۆخی ئابووری باش بووە، ساڵانە ١١٣تۆن زێڕ ھاوردە كراوە و ٧٠% بۆ عێراق رۆیشتووە و بە ھەمان شێوە لە ھەرێمیش زێڕ ھەناردەی دەرەوە كراوە.

 

لە کۆتراییشدا ئاشکرای دەکات د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر  “بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق ھۆكارەكەی دیار نییە و، پارێزگاریش بە نووسراوی فەرمی داوای كردووە ئەو بڕیارە ھەڵوەشێننەوە، داواشمان لە جێگری سەرۆكی پەرلەمان كردووە، بۆیە ھەوڵەكان بەردەوامن، چونكە فڕۆكەخانەی ھەولێر یەكێكە لە فڕۆكەخانە ھەرە باشەكانی ھەموو عێراق لە ڕووی یاسا و جێبەجێكردنی رێنماییەكان و زۆریش چالاكتر بووە، بۆیە ھیچ بیانوویەك نییە ئەو بڕیارە بۆ ھەولێر دراوە كردووە ئەو بڕیارە ھەڵوەشێننەوە

Back to top button