سەرکردەیەکی یەکێتی : دڵنیام وەک سنەوبەرەکان هەموو پارکەکانی ناوشاریش بە دەستی بەرپرسانی ئیداری سلێمانی دەسووتێندرێن
حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە پۆستێکی فیسبووکی دا دەنووسێت ، ”چەند رۆژێك لەمەوبەر شاخی گۆیژە سوتێنرا كە درەختەكان تەمەنیان زیاتر لە شەست ساڵە، من لای خۆمەوە چاوەڕوان بووم لێژنەیەكی پسپۆڕ و بوێر لێی بكۆڵێتەوە و تاوانبارانی بە سزا بگەیەنرێت بەپێی یاسا، كەچی وەك رووداوێكی سادە و ساكار بێ گاریگەری تێپەڕی“.
لە بەشێکیتردا حاکم قادر حەمەجان کاربەدەستانی ئیدارەی شاری سلێمانی بە تاونباری سەرەکی دەزانێت و باوەڕی وایە سەرجەم كاربەدەستانی شار، لە پارێزگار و قائیمقام و لیژنەكانیان، ئەنجوومەنی پارێزگا و ئەنجوومەنی شارەوانی ”كە وەكو فەرمانبەری دێرین لە پاشكۆی بیرچوونەوەدان، نقەیان نەھات، كەسێك نەیگوت ئەم شارە بۆ ئەسوتێ، بەدوایدا سەرقەبران فرۆشرا پاش ئەویش سنەوبەرەكانی تاسلوجە سوتێنران، تا ئێستا ئیدانە نەكرا، رەنگە مەرامی كردنی بە پڕۆژەیەك بۆ كۆمپانیای مشەخۆرەكان یان بۆ كەسانی كاسەلێس زۆر بەھێزتر بێت لەوەی خزمەتی ئەم شارە بكرێت
لە درێژەی پۆستەکەیدا لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک حاکم قادر نیگەرانی خۆی دەردەبرێت لە بەردەوامی ئەو بڕیارە قێزە ونەو دەنووسێت ئەگەر وابڕوات، ”دڵنیام پاركی ئازادی و پاركی مەلیك مەحموود و پاركی شەھید سەڵاحی موھەندیس و پاركی مەحموودی مەلا عیزەت و پاركەكانی ھوانەش و ئەوانی تریش بە بەرچاوی ئەم كاربەدەستە بێ ھەڵوێست و بێ دەنگانەوە بسوتێنرێ و لەناو ببرێت، ناتوانن نقەیەك بكەن