كارکردن لە پرۆژەی ڕێگه‌ی باشماخ ـ پێنجوێن ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانی سەردانێكیدا بۆ باشماخ لەپرێس کۆنفرانسێکداڕایگەیاند : “ئەمڕۆ پڕۆژەی رێگای پێنجوێن – باشماخ-مان بەسەركردەوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەكە دەسپێبكاتەوە
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات : “هه‌وڵیشمان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له نزیكترین كاتدا پاره‌ی پێویستیان بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ڵێنده‌ر به‌بێ كه‌موكوڕی ئیشه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له هاتنی ئێمه ئه‌مڕۆ به‌ڕگه‌خستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌یه به شێوه‌یه‌كی خێرا، كه بتوانێت كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات”.
دواتر روونیشی کردەوە : “بڕیاربوو ساڵی رابردوو پڕۆژەكە دەست پێبكاتەوەم بەڵام بەھۆی كۆرۆناوە دواكەوت بۆ ئێستا”.