رێگای سەرەکی هەولێر پیرمام بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە بۆ ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران  لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لە داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر پیرمان دەکات بۆ ماوەی سێ رۆژ

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دا هاتووە ، ڕێگای هەولێر -پیرمام (سایدی هاتن لەپیرمامەوە بۆ هەولێر) لە زین سیتی تاكو ماس سیتی لەبەیانی 2020/9/21 دەگیرێت بۆ ماوەی 3ڕۆژ”.

هاوکات روونیشی دەکاتەوە ، ڕێگای بەدیل بۆ شۆفێران هەمان ڕێگای پیرمام دەبێت لەسایدی چون بۆ پیرمام و بەفسفۆر لاینەكان جیا دەكرێنەوە بۆ ئەو ماوە كاتییە

هاکاری داخستنی ڕێگاکەش بۆ ئەوە دەگێڕێتەوەکە ئەو شوێنەی دیاری کراوە ، لە کاتی باران بارین لە وەرزی پاییز و زستان ئاوی تێدا کۆدەبێتەوەو دەبێتە هۆی ترافیک ، بۆیەش دەیانەوێت چارەسەری کەن و ئاوەڕۆی بۆ دەکەن

Back to top button