بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆ دەبنەوە
ئەحمەد جبووری پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی “هێزە عێراقییەكان لە لێداونێکدا بۆ میدیا عێراقیەکان ئاشکرای کرد سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی بەرفرەوان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردندا ئەنجام دەدەن
جبوری لەو لێدوانەیدا هاوکات باس لەوە دەکات جارێكی تر گەڕانەوە بۆ یەك بازنەیی هەڵبژاردن، شتێكی ئەستەمە و پێچەوانەی ئەو یاسای هەڵبژاردنەشە كە پەرلەمان دەنگی پێداوە و پێداگری لەسەر فرە بازنەیی هەڵبژاردن لە پارێزگاكان كردووەتەوە
وەک ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێکردووە تا ئێستا ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان لەسەر فرەبازنەیی هەڵبژاردن بەردەوامە و كۆتای نەهاتووە، بابەتی دەنگدانیش لەسەر پاشكۆی یاسای هەڵبژاردنەكان پێویستی بە كاتێكی زۆرتر هەیە لە ناو پەرلەماندا بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوو یەکلایی دەبێتەوە .