مهزلوم عهبدی: هەنگاوی لایەنەکان بۆ یەکێتی کورد لەسەر بنەمای نیشتیمانی له رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە
دوای ئهوهی لهیهك نزیك بوونهوهی نێوان هێزهكانی رۆژئاوای كوردستان هاتۆته ئاراوهو به مهبهستی رێككهوتن چهند كۆبوونهوهیهك له نێوان پارتهكانی رۆژئاوای كوردستان ئهنجامدارا، فهرماندهی هێزهكانی سوریای دیموكراتیك رایگهیاندووه كه هەنگاوی لایەنەکان بۆ یەکێتی کورد لەسەر بنەمای نیشتیمانی بەردەوامە
مهزلوم عهبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتەر رایگەیاندووه، “هەنگاوی لایەنەکان بۆ یەکێتی کورد لەسەر بنەمای نیشتیمانی بەردەوامە، ئامانجی ئێمەش ئەوەیە لە قۆناغی داهاتودا هەمو پارتەکانی دیکەش بەشداربن لە گفتوگۆکان”.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات راشیگهیاندووه، حزبەکانی دیکەش وەک حزبی پێشڤەڕۆ و پارتی یەکێتی “ئەلوەحدە” لەگفتوگۆکان دوور نەخراونەتەوە، ئەو زانیاریانەی لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە لە جێگەی خۆیاندا نین.
گفتوگۆی لایەنەکوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەچاودێری ولیام روباک، جێگری نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا بەردەوامە و تائێستا لەبارەی چۆنیەتی کارکردنی ئیدارەی خۆسەری و بەشداری سەرجەم لایەنەکان، بەشداری نوێنەری پارتەکانی دیکە لە دامەزراوەی سەربازی ئیدارەی باکوری سوریا کە هەسەدەیە لەگەڵ چەندین پرسی دیکەش رێککەوتون و چاوەڕێ دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتودا لایەنەکان رێککەوتنی کۆتایی واژۆ بکەن.