فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا مووشه‌ك بارانكرا

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك به‌ مووچه‌ك هێڕشكرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌ به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لەلایەن هێزێكی نادیارەوە مووشەكباران كرا، بەم هۆیەوە هێزێكی زۆر لە دەوروبەری فڕۆكەخانەكە بڵاوكرانەوە.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا بۆ جارێكی تر هێرشی مووشەكی كرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغدای پایتەختی فیدراڵی، سێ مووشەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

هه‌روه‌ها سەرچاوە ئه‌منیه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌  تا ئێستا زیانه‌كانی هێڕشه‌ جارێ قەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی هێرشەكە نەزاندراوە، بەڵام بەهۆیەوە هاتوچۆ لە ناوخۆی فڕۆكەخانەكە ڕاگیراوە.

Back to top button