حه‌یده‌ر عه‌بادی: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی 60 هه‌زار چه‌كداره كه‌چی مووچه‌ی 150 هه‌زار چه‌كدار وه‌رده‌گرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/09/44-3.jpg)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی جومگه‌كانی حوكمڕانی له عێراق به تایبه‌ت سلكی سه‌ربازی، له ئێستادا به سه‌دان ملیۆن دۆلار ته‌خشان و په‌خشانی پێده‌كرێت و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێڕاقیش ده‌ڵێت ته‌خشان و په‌خشانی زۆر به بودجه‌و مووچه‌ی عێراقه‌وه ده‌كرێت و حه‌شدی شه‌عبی 60 هه‌زار كه‌سه به‌ڵام مووچه‌ی 150 هه‌زار چه‌كدار وه‌رده‌گرن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی عێراق له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایده‌گه‌ێنێت: ژماره‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها 60 هه‌زار كه‌سه، كه‌چی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی مووچه‌ی 150 هه‌زار چه‌كدار وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌وان لێ نه‌ده‌گه‌ڕان ئێمه پشكنین یان ووردبینی بۆ هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانیان بكه‌ین و هه‌ندێك جاریش هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرا و دوای لێكدانه‌وه‌كانمان هه‌موو مانگێك 90 هه‌زار مووچه ده‌دزرا، كه مانگانه ده‌كاته نزیكه‌ی 90 ملیار دیناری عێراقی.