به‌ كاتیۆشا هێڕشكرایه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌

له‌گه‌ڵ زیاد بوونی جموجۆله‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركووك و دیالا، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك كاتیوشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری كه‌ركوك كران.

نوری حه‌مه‌ عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركوك له‌ باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌  دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كاتژمێر دوازده‌ و نیو پێنج بۆ شه‌ش گوللـه‌ی كاتیوشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و میحوه‌ره‌ كرا، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر چه‌ند كارگه‌یه‌كی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ كه‌وت.

به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركوك راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دۆخی ئه‌م ناوچانه‌ به‌ ته‌واوی تێك چووه‌ و داعش جموجۆڵی زیاد كردووه‌.

هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌ ئه‌م هێرشه‌ له‌ ناوچه‌ی قه‌یاباشی ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی دایه و هێڕشه‌كه‌ ئه‌م هێرشه‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئه‌نجامی دابێت به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ عێراقییه‌كان

Back to top button