به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك تاكو ئێستا نه‌مان هێشتووه یه‌ك بستی خاكی كه‌ركووك داگیر بكرێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 14 پارت و لایه‌نی سیاسی له كه‌ركووك له باره‌ی ره‌وشی كورد له‌و شاره كۆبوونه‌وه پاش دوو كاتژمێر گفتوگۆ كردن، بڕیاردرا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك كه هه‌مان داواكاری كۆبوونه‌وه‌ی پێشتر بوو، وه بڕیاردرا ئه‌و لێژنانه‌ی پێشتر پێكهاتبوو كارا بكرێنه‌وه، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یێنێت كه هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست به چالاكیه‌كان بكه‌نه‌وه
محەممەد عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه “ئێمە لیژنەیەکمان پێکهێناوە و دەستبەکارە، پێنج وەزارەت و سەرۆکایەتیی کۆمار و حکومەتی تێدایە، لە کۆتاییدا ئەوان بڕیار دەدەن، بەڵام بۆ ئاگاداریتان ئێمە تاوەکو ئێستا نەمانهێشتووە یەک عەرەب، یەک بستی کورد داگیربکات
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ پارتی بڕیاریدا كه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كانی كه‌ركووك ده‌كرێت نه‌كات و رایگه‌یاند ئاماده نین به‌شداری هیچ دانیشتنێكی بكه‌ن له كه‌ركووك چونكه كه‌ركووك داگیر كراوه