كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری چوونە ژوورەوەی ھاوڵاتیانی عێراق و ئێران و لیبیاو سۆماڵ و سودان و سوریاو یەمەن بۆ ناوئەمەریکا هه‌ڵپه‌سارد، ئه‌مرۆ 28/1/2017 کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاگادارییەك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی خاوه‌ن دوو ره‌گه‌زنامه‌ن و یەکێکیان ھی یەکێک لەم وڵاتانەیە و ھەڵگری ڤیزەی ئەمەریکان، ئەوا لەم کاتەیا وادەی گەشتکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رێكنه‌خه‌ن.

 
دەقی ئاگادارییەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ ھەڵگرانی ڤیزەی ئەمەریکا:

لەسەربنەمای ئەو بڕیارەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لە ٢٧ ی کانوونی دووەم واژۆکرا چوونە ژوورەوەی ھاوڵاتیانی عێراق و ئێران و لیبیاو سۆماڵ و سودان و سوریاو یەمەن بۆ ناوئەمەریکا تاوەکو ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ ھەڵپەسێردرا.

ئەگەرتۆ ھاوڵاتی یەکێک لەم وڵاتانەی یان خاوەنی دوو ڕەگەزنامەیت و یەکێکیان ھی یەکێک لەم وڵاتانەیە و ھەڵگری ڤیزەی ئەمەریکایت ئەوا لەم کاتەیا وادەی گەشتکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕێکمەخە. تکایە ئاگاداربە کەوا ئەم ھەڵپەساردنە ھەندێک گەشتی تایبەت بە مەبەستی فەرمی حکومی ناگرێتەوە. چاوتان لەسەر ماڵپەری سەرەکیمان بێت بۆ زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە.
erbil.usconsulate.gov

Back to top button